١٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٣٣
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرینگە بۆ وەستاندنی شەڕ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین هەنگاوێکی گرنگە بۆ وەستاندنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستان.

لە پەیامێکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوی کردۆتەوە، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییە کردووە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستان هەڵسەنگاندووە.

لەم پەیامەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ وەستاندنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستان و هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی پێکنەهاتووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بۆ هەموو بژاردەکان ئامادە کردووە و تەرکیزی دەوڵەتیش، بە ڕێککەوتن یان بەبێ ڕێککەوتن، خزمەتکردنی دڵسۆزانە بۆ خەڵکە.

پزشکیان بە ئاماژەدان بە ڕێنماییەکانی ئیمامی شەهید و بەرخۆدانی نەتەوەی ئێران درێژەی بە قسەکانی دا: نەتەوەی ئێران لە ئیمامە شەهیدەکەی فێربووە کە زەلیل نەکرێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha